لە هەولێر .. یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی گۆڕانی كەشوهەوا بەڕێوەچوو

لە هەولێر .. یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی گۆڕانی كەشوهەوا بەڕێوەچوو

لە هەولێر ..
یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی گۆڕانی كەشوهەوا بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.4.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەشداربوو لە یەکەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی گۆڕانی كەشوهەوا لە ژێرناونیشانى " کارکردن بۆ ڕووبەروبونەوەی گۆرانی ئاو و هەوا - ئاڵنگاری و چارەسەر " کە لەلایەن زانکۆى سەڵاحەدین لە هەولێرى پایتەخت ڕێکخرابوو.

لە کۆنفرانسەکەدا کە وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم و ڕاوێژکارى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و سەرۆکانى زانکۆكان و نوێنەرانی 15 وڵات و 29 زانكۆی ( كوردستان، عێراق، وڵاتانی عەرەبی، ئەرووپی ) و ژمارەیەکى دیکەى بەرچاوو لە پسپۆران و شارەزایان ئامادەى بوون، 163 توێژەر لە كوردستان و وڵاتانى ( عێراق، تونس، ئوردن، بەریتانیا، ئیماڕات، یۆنان، بەنگلادیش، توركیا، ئیتاڵیا، سعوودییە، میسڕ، هۆڵەندا، ئێران و سووریا ) لە ماوەى دوو ڕۆژدا بە 54 توێژینەوە بەشدارن لەو كۆنفڕانسە و تێیدا تاوتوێی چەندین بابەتی گرینگی تایبەت بە كەشوهەوا، لەوانە پیسبوونی ئاو و هەوا، وشكەساڵی، گەرمبوونی گۆی زەوی، دەردانی گازی ژەهراوی، تەندروستی و كشتوكاڵ و كێشەکانى دیکەى گۆڕانكارییەكانی ئاو و هەوا دەکرێت.