پارێزگاری هەولێر، پێشوازى لە سەرۆکى پارتی دیموكراتی كوردستان_ توركیا کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازى لە سەرۆکى پارتی دیموكراتی كوردستان_ توركیا  کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازى لە سەرۆکى پارتی دیموكراتی كوردستان_ توركیا کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.4.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە حه‌مه‌دئه‌مین قه‌رداش، سه‌رۆكی پارتى دیموکراتى کوردستان - تورکیا و جێگر و ئەندامێکى سەرکردایەتى حزبەکە کرد.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، خۆشحاڵى خۆى بەسەردانەکەیان بۆ شاری هەولێر نیشاندا و جەختى لە بەروەپێشبردنى پەیوەندییەکان کردەوە، وەک هێزێکى ڕەسەن و ڕاستەقینەى ناوچەکەش هیواى سەرکەوتن و گەیشتن بە ئامانجەکانى بۆ خواستن.

لەلایەن خۆیانەوە، شاندى میوان زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێریان کرد بۆ پێشوازییەکەى و جەختیان لە هەماهەنگى و پتەوکردنى پەیوەندییەکان کردەوە.