هەولێر .. سێهەمین فیستڤاڵی دۆڵمەی تورکمانی بەرێوەچوو
هەولێر ..
سێهەمین فیستڤاڵی دۆڵمەی تورکمانی بەرێوەچوو
ئەمشەو 19.4.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئامادەی ئەنجامدانی سێهەمین فیستڤاڵی دۆڵمەی تورکمانی بوو، کە لە لایەن ماڵی کلتوری و کۆمەڵایەتی تەعجیل ئامادەسازی بۆ کرابوو….
لەو فیستیڤالەدا وێرای ئامادەکردنی چەندین شێوازی دۆڵمە لێنان کە لەلایەن خێزانە تورکمانەکانی شاری هەولێر لێنرابوو، هاوکات ژمارەیەک خواردن و خواردنەوەی کلتووری ئامادەکرابوو…
مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم جۆرە فیستیڤاڵانە وێرای بەردەوامبوون لەسەر نەریت و کلتووری رەسەنی نەتەوەکانی هەرێمی کوردستان و هەولێر بە تایبەتی، هاوکات ئاشناکردنی نەوەکانە لەسەر رەسەنایەتی باب و باپیرانیان …
شایەنی باسە ئازاد کورەچی سەرۆکی ماڵی کلتووری و کۆمەڵایەتی تەعجیل و کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی تورکمانی شاری هەولێر ئامادەی فیستیڤاڵەکە بوون.