پەیامی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدیان

پەیامی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدیان

پەیامی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدیان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنى جەژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدیان، پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزیدی لە كوردستان و جیهان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بە تایبەتى دەكەین و هیوای بەختەوەری و كامەرانیان بۆ دەخوازین.

بەمبۆنەیەوە، جەخت لە پتەوکردنی برایەتی و تەبایی و پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتە و ئاینەکان لە کوردستان دەکەینەوە و خوشك و برا ئێزیدییەكان و هەموو پێكهاتەكانی تر دڵنیا دەكەینەوە كە كوردستان وڵاتی پێكەوەژیانە و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیش یەکێک لە خەسڵەتە جوانەکانی بە درێژایی مێژوو نموونەی بەرز و دیاری ئەو پێكەوە ژیانە ئاینی و نەتەوەییە بووە.

"جارێکى تر جەژنتان پیرۆزبێ و هەمیشە شاد و ئاسوودەبن"

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.4.16