لەهەولێر، پاڵەوانیەتی بەرزکردنەوەی قورسایی وڵاتانی عەرەبی بۆ کوڕان و کچان کۆتایهات

لەهەولێر، پاڵەوانیەتی بەرزکردنەوەی قورسایی وڵاتانی عەرەبی بۆ کوڕان و کچان کۆتایهات



هەینی 2021.12.31، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و عەدنان درجال، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق و سکرتێر یەکێتی بەرزکردنەوەی قورسایی نێودەوڵەتی و سکرتێری یەکێتی بەرزکردنەوەی قورسایی وڵاتانی عەرەبی و سەرۆکی یەکێتی بەرزکردنەوەی قورسایی عێراق و ژمارەیەکی دیکە لە وەرزشوانان، لە ڕێورەسمێکدا پاڵەوانیەتی بەرزکردنەوەی قورسایی وڵاتانی عەرەبی بۆ کوڕان و کچان بەکۆتاهات.

دوای خوێندنەوەی چەند ووتارێک، لەلایەن پارێزگاری هەولێر و وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق، جامی پاڵەوانیەتیەک و خەڵاتی پاڵەوانەتیەکە بەسەر براوەکانی پاڵەوانیەتیەکە دابەشکرا.

جێگەی باسە، پاڵەوانیەتی بەرزکردنەوەی قورسایی وڵاتانی عەرەبی بۆ کوڕان و کچان کە لە 25ی 12تاوەکو 2021.12.31 بە بەشدارى زیاتر لە 250 یاریزان لەسەرئاستى 16 وڵاتى عەرەبى لەناوەندی قەزایی شەقڵاوە بەڕێوەچوو.