پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی جەژنی قیامە

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی جەژنی قیامە

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی جەژنی قیامە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەین.

هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی پتەوکردنی برایەتی و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان و بەیەکەوە ژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان.

دووبار جەژنتان پیرۆزبێت و هەمیشە بەختەوەربن

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2025.4.19