هەولێر ... کردنەوەى پێشانگای داهێنانی زانستی
هەولێر ...
کردنەوەى پێشانگای داهێنانی زانستی
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.4.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، پێشانگای داهێنانی زانستی قوتابیانی لە زانکۆى نۆلیج کردەوە.
لە ڕێورەسمى کردنەوەى پیشانگاکە، کە سەرۆک و مامۆستایانى زانکۆ و ژمارەیەکى دیکە لە قوتابیان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى کار و بەرهەمە زانستیەکانى پیشانگاکە، دەست خۆشى لە ڕاگر و مامۆستایانى زانکۆ و قوتابیان و سەرپەرشتیارانى کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.