لە هەولێر .. سێیەمین فیستیڤاڵی بەهارەی نەخۆشخانەی نانەكەلی بەڕێوەچوو

لە هەولێر .. سێیەمین فیستیڤاڵی بەهارەی نەخۆشخانەی نانەكەلی بەڕێوەچوو

لە هەولێر ..
سێیەمین فیستیڤاڵی بەهارەی نەخۆشخانەی نانەكەلی بەڕێوەچوو

ئەمرۆ یەکشەممە 2025.4.20، بە ئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە پزیشک و کارمەندانى تەندروستى، سێیەمین فیستیڤاڵی بەهارەی نەخۆشخانەی نانەكەلی لە هەولێر بەرێوەچوو، بە نمایشکردنی چەندین کاری جیاواز.

فیستیڤاڵەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و تێدا پێشانگای وێنە و دروستکردنی خواردن و فرۆشتنی کتێب و پشکنینی تەندروستی لە خۆ دەگرێت و، داهاتەکەشی بۆ دەرمانی نەخۆشانی شێرپەنجە تەرخان دەکرێت.

پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانى، ئومێدى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواستن و هیوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ هەموو منداڵان و تووشبووانى نەخۆشی شێرپەنجە خواست و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و کارمەندان و ستافی نەخۆشخانەکەش کرد لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی پێشکەش بە تووشبووان و نەخۆشانی شێرپەنجەى دەکەن.