زنجان... پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی شارەکە کۆبۆوە
زنجان...
پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی شارەکە کۆبۆوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.5.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و بەمەبەستى بەهێزکردنى جوڵە و ڕهوشی بازرگانی، بەئامادەبوونی نوێنەری وەزارتی ناوخۆی ئێران، لەگەڵ د. یوسف ئەسلە، سەرۆکی ژوورى بازرگانى و پیشهسازیی زنجان و ئهندامانى ژوورەکە کۆبۆوە.
له کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى ههولێر، تیشكی خستهسهر چۆنیەتى بەهێزکردنى جوڵەی بازرگانی و بەرەوپێشبردنى ڕەوشی ئابوورى و پیشەسازى و وەبەرهێنان لە نێوان هەولێر و زنجان.
لەوبارەیەشەوە تەئکیدى لەسەر هەماهەنگی نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر و زنجان کردەوە و ئومێدی خواست لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی شاری هەولێر بکەن و دیدار و کۆبوونەوەکانیان دەست پێبکەن، بۆ ئەومەبەستەش، وهكو پارێزگای هەولێر، ئامادەیی هەموو ئاسانکاری و هاوکارییەکی نیشاندا.