پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارێزگای ئازاربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ)ی کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارێزگای ئازاربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ)ی کرد
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 2025.5.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و شاندێکی یاوەری لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، سەردانی پارێزگای ورمێی کرد و لەلایەن ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوا(ورمێ) بەگەرمی پێشوازی لێکرا.
لە دیدارەکەدا، ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای پارێزگاکە ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر وێڕایی پیرۆزبایی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوا، جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو پارێزگا و بەهێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان و ڕێککەوتنی نێوان هەردوو پارێزگا کردەوە.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوا(ورمێ) وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنانی پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری، تەئکیدی لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و بەهێزکردنی جممجۆڵی بازرگانی لەدەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران-تەمەرچین کردەوە و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکیشی نیشاندا بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتر ڕێککەوتنامەی نێوان هەردوو پارێزگا.