ورمـێ... پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوا، سەردانی پارێزگاری هەولێری کرد

ورمـێ... پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوا، سەردانی پارێزگاری هەولێری کرد

ورمـێ...
پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوا، سەردانی پارێزگاری هەولێری کرد

شەوی پێنجشەممە 2025.5.1، ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوا ( ورمێ )، بە یاوەری ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران و جێگری پارێزگار و فەرمانداری شارەکانی شنۆ و نەغەدە و پیرانشار، لە شوێنی مانەوەی، سەردانی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێری کرد.

لە دیدارێکدا، کە هەریەک لە بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسی کۆمەڵگای سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و ستافی نوێنەرایەتی ئامادەی بوون، پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوا وێڕای بەخێرهێنان، خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەی پارێزگاری هەولێر بۆ شارەکەیان نیشاندا.

لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر، سوپاسی سەردانەکەی بەڕێزیان و شاندی یاوەری کرد و جەختی لە پتەوکردنی زیاتر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و نێوان هەردوو شاری هەولێر و ورمێ کردەوە.