لە هەولێر ... یەکەمین کۆنفرانسی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری بەڕێوە

لە هەولێر ... یەکەمین کۆنفرانسی  بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری بەڕێوە

لە هەولێر ...
یەکەمین کۆنفرانسی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.5.15، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئەجمەد کانى، ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى پارتى و د. مەعاف عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی و د.دلۆڤان محمەد، بەریوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانی حکومەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی لایەنى پەیوەندیدار و ژمارەیەک شارەزا و پسپۆڕی لە بواری دڵنیایی جۆرى، لەهەولێرى پایتەخت یەکەمین کۆنفرانسی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری بە ناونیشانی ( خۆپاراستن لە هەوکردن بەرپرسیارەتی هەمووانە ) بەڕێوەچوو.

لە کۆنفرانسەکەدا، بەگرنگییەوە باس لە بەرەوپێشبردنی کاروبارى بەڕیوەبەرایەتییەکە کرا و بە پێویست زانرا هەوڵەکان بۆ فراوانکردنی بکرێنەوە و گفتووگۆ لەسەر هەنگاوەکانی بەرەوپێشبردنی دڵنیایی جۆرى کرا و چەندین ڕاسپاردە و ئەنجام خرایە ڕوو تاکو لە داهاتوودا لەو بوارەدا کاریان لەسەر بکرێت.