بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگاری هەولێر بەشداری ساتێک بێ دەنگی بۆ رۆحی هونەرمەندی شێوەکار ( قەرەنی جەمیل ) کرد
بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگاری هەولێر بەشداری ساتێک بێ دەنگی بۆ رۆحی هونەرمەندی شێوەکار ( قەرەنی جەمیل ) کرد
ئیوارەی ئەمرۆ سێشەممە رێکەوتی 3.6.2025 بەنوێنەرایەتی رێزدار مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر به ئامادەبوونی سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، بەشداری لەپرسی خوالێخۆشبوو هونەرمەندی دیاری شێوەکار (قەرەنی جەمیل )کرد، کە لەلایەن سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان /لقی هەولێر و بەرێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری هەولێر رێکخرابوو…
لەو مەراسیمەدا پەیامی هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەێندرایە کەس وکاری خوالێخۆش بوو ، هاوکات ئاماژە بە رۆڵ و کارە هونەریەکانی هونەرمەند کرا، کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بەشداری دەیان پێشەنگای هونەری کردبوو…
لەو مەراسیمەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندو رۆشنبیرو کەسایەتی بەشدار بوون …
- قەرەنی جەمیل لە ساڵی 1954 لە شاری هەولێر لەدایکبووە.
- لە ساڵی 1977 بڕوانامەی دیبلۆمی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغدا بەدەستهێناوە.
- ساڵی 1984 کۆرسی یەک ساڵەی (لیتۆگراف)ی لە ئیسپانیا تەواوکردووە.
- یەکەمین پیشانگای تایبەتیی خۆی لە ساڵی 1977 لەهۆڵی (ئەیوبیە)ی شاری هەولێر کردووەتەوە.
- بەشداریی زیاتر لە (40) پیشانگای هاوبەشدا کردووە لە (بەغدا، هەولێر، ئیتاڵیا، بەرشلۆنە، ئەلمونێیکەر، ڤالێنسیا، بڕۆکسل، کۆپنهاگن، هۆڵندە و پۆڵنیا).