بەڕێوەبەری نوێى بەرێوەبەرایەتى کارى ھەولێر دەستبەكاربوو
بەڕێوەبەری نوێى بەرێوەبەرایەتى کارى ھەولێر دەستبەكاربوو
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.6.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، لە دیوانى پارێزگا، بە ئامادەبوونى مه‌ریوان به‌گۆك، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونى لە " كارزان عوبێد " وەک به‌رێوبه‌ری نوێ كاری هه‌ولێر کرد.
لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕاى ئەوەى جه‌ختی له گرنگى ڕۆڵى بەرێوەبەرایەتى ناوبرا لە بایه‌خدانى زیاتر بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار بۆ گەنجان و لاوان لە کەرتى گشتیى و کەرتى تایبەت کردەوە، هیوای سەرکەوتنى بۆ بەرێوەبەرى نوێى بەڕێوەبەرایەتى کارى هەولێر خواست، و هەموو پاڵپشتى و هاوکارییەکى پارێزگاى هەولێریشی بۆ سەرکەوتنى کارەکارەکانى دووپاتکردەوە.