پارێزگارى هەولێر، ڕێزلێنانى پێشکەش بە ژمارەیەک گەنج و لاوى خۆبەخش کرد

پارێزگارى هەولێر، ڕێزلێنانى پێشکەش بە ژمارەیەک گەنج و لاوى خۆبەخش کرد

پارێزگارى هەولێر، ڕێزلێنانى پێشکەش بە ژمارەیەک گەنج و لاوى خۆبەخش کرد

ئەمڕۆ پێنحشەممە 2025.5.6.5، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە ژمارەیک گەنج و لاوى خۆبەخش کرد، کە لەبەشێک کار و چالاکییەکانى پارێزگاى هەولێر هاوکار و هەماهەنگ بوونە.

لە دیدارەکەدا، کە ناز جەلال، بەڕێوەبەرى قەیرانەکانى پارێزگا ئامادەى بوو، پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لێکردن بۆ هەموو ئەو کار و چالاکیە خۆبەخشیانەى له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا ئەنجامیان داوه‌ و هاریکاری و هەماهەنگیان لەگەڵ پارێزگای هەولێر بەرز نرخاند.

جەختیشى لەوەکردەوە ئەوەى لە توانادابێت پشتیوان و هاوکاریی ڕێکخراوى خۆبەخشانى کوردستان ( volunteer.krd) دەبێت و ئومێدى خواست بەهەمان روحیەتەوە بەردەوامبن و نمونەیان زۆر بێت لە کارى خۆبەخشى کە کارێکى مرۆیی مەزنە و دەرەفەتى ئەنجامدانى بۆ هەموو کەسێک ناڕەخسێت.

پاشان لەلایەن پارێزگارى هەولێرەوە، بڕوانامەى ڕێزلێنیان پێشکەش کرا.