پەیامی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی جەژنی قوربانى پیرۆز
پەیامی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی جەژنی قوربانى پیرۆز
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانى پیرۆز، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و كوردستان به گشتیی و هەولێری پایتەخت به تایبهتی و پێشمەرگە قارەمانەكان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دهكهین، خودای گەورە حەجی ھەموو حاجیان قبوڵبکات و بەساغ و سەلامەتی بگەڕێنەوە خاکى نیشتیمان و بە کەس و کار و ئازیزانیان شادببنەوە.
بەداخەوە لەو جەژنەدا، لە بری پیرۆزبایی، بەغدا هێشتا لە دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان و زوڵم و ستەمکردن لە خەڵکی کوردستان بەردەوامە، بڕیاری ڕاگرتن و نەناردنی مووچەی فەرمانبەران و بڕینی قوتی خەڵک، کە مافی خۆیانە بۆ بژێوی، بەهەر بڕ و بیانوێک بێت لەلایەن بەغداوە، تاوانێکی گەورەیە دەرهەق بەگەلەکەمان و پێچەوانەی دەستوور و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵە، بە هەموو شێوەیەک بەتووندی سزادانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و بڕینی قوتی مووچەخۆرانی و هەناسە ساردکرنیان لەو جەژنە پیرۆزەدا رەتدەکەینەوە.
ئومێدخۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2025.6.5