هەولێر ... لە ڕۆژی جیهانی خوێن بەخشین، ڕێورەسمێکی تایبەت ڕێکخرا
هەولێر ...
لە ڕۆژی جیهانی خوێن بەخشین، ڕێورەسمێکی تایبەت ڕێکخرا
ئەمڕۆ شەممە 2025.6.14، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خوێن بەخشین، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی، ڕێکخراوی تەندروستی ئاشتی بە هەماهەنگی بانکی خوێن، ڕێورەسمێکی تایبەت بەم بۆنەیەوە سازکرد.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەران و سەرپەرشتیارانی ڕێورەسمەکە، ڕۆژی جیهانی خوێن بەخشینی بەڕۆژێکی گرنگ وەسفکرد، هەروەها ڕۆڵی ئەو کەسانەشی بەرز نرخاند، کە وەک چالاکیەکی مرۆڤدۆستانە خوێنی خۆیان دەبەخشن و بە خوێنی خۆیان، ژیان و گیانی مرۆڤ لە مردن ڕزگار دەکەن.
جێگەى باسە، 6/14 ڕۆژی جیهانیی خوێن بەخشیە و هەموو ساڵێک لەو ڕۆژەدا ڕێز لەو کەسانە دەگیرێت، کە خوێن دەبەخشن بەکەسانی پێویست و بە خوێن ژیان و گیانی مرۆڤ لە مەرگ ڕزگار دەکەن.