هەولێر … ناساندنی دوو پەرتووک

هەولێر … ناساندنی دوو پەرتووک

هەولێر …
ناساندنی دوو پەرتووک

ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 2025.6.14، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە نووسەر و رۆشنبیران، سەنتەری رۆشنبیری خەون بە هەماهەنگی سەنتەری ئاڵا، لە ڕێورەسمێکدا دوو پەرتووکی نووسەر (ئامانج شێروانی) ناساند.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەران و سەرپەرشتیاران، پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە نووسەر کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست.