پارێزگاری هه‌ولێر، دیداری له‌گه‌ل دوو چالاكوانی دیار سازدا
پارێزگاری هه‌ولێر، دیداری له‌گه‌ل دوو چالاكوانی دیار سازدا
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 15.6.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا دیداری له‌گه‌ڵ كاپتن هیشام ئه‌لبه‌سری و سادق ئه‌لروبه‌یعی سازدا، كه دوو چالاكوانی دیاری عێراقی و كاری به‌رده‌وامیان له‌و بواره‌دا هه‌یه.
میوانه‌كان سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێریان كرد بۆ ره‌خساندنی ئه‌و دیداره‌و ستایشی پێشكه‌وتن و كرانه‌وه‌ی هه‌ولێری پایته‌ختیان كرد، كه سه‌رباری هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان، كه‌چی له‌رووی ئاوه‌دانی و ئاسایشه‌وه بۆته رووگه‌ی گه‌شتیارانی خواروو ناوه‌راستی عێراق.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر، ئه‌و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێری بۆ سیاسه‌تی ژیرانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گێراوه، كه خاوه‌نی پلان و نه‌خشه‌ی جێگیری خۆیه‌تی ...