لەژێرچاودێرى پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى هونەرى شێوەکارى کرایەوە

لەژێرچاودێرى پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى هونەرى شێوەکارى کرایەوە

لەژێرچاودێرى پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى هونەرى شێوەکارى کرایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 2025.6.16، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەئامادەبوونى ژمارەیەکى تر لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان، لە گەلەرى میدیای هەولێر، پێنجەم پێشانگای تایبەتی هونەرمەند " ئازاد مەخمووری" لەژێر ناونیشانى ( سەماى تابلۆکان ) کرایەوە.

پێشانگاکە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاریی هەولێر ڕێکخراوە و ماوەى 2 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، پارێزگارى هەولێر، دواى کردنەوە و بەسەر کردنەوەى دوایین بەرهەمە هونەرییەکانی هونەرمەند، دەستخۆشى لێکرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.