لە هەولێر ... چلەى ماتەمینى (ئەحمەد جەمیل) بەڕێوەچوو
لە هەولێر ...
چلەى ماتەمینى (ئەحمەد جەمیل) بەڕێوەچوو
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە 2025.6.16، بە ئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى و بەشێک لە پزیشک و کارمەندانى تەندروستى و هەڤاڵان و کەس و کار و خانەوادەکەى، لە هۆڵى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى هەولێر، لە مەراسیمێکدا چلەى ماتەمینى خوالێخۆشبوو ( ئەحمەد جەمیل ) بەڕێوەبەری خۆیەتی لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتى هەرێم بەڕێوەچوو.