هەولێر ... بڕوانامە بەخشرا بە قوتابیانی خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری

هەولێر ... بڕوانامە بەخشرا بە قوتابیانی خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری

هەولێر ...
بڕوانامە بەخشرا بە قوتابیانی خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، 2025.6.16، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەرۆکى دەستەى ئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهان و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەند و ژمارەیەکى تر لە مامۆستایان، بنکەی نەهێشتنی نە خوێندەواری لە زانکۆی جیهان، لە مەراسیمێکدا بڕوانامەی بەخشی بە قوتابیانی دەرچووی خولی خوێندنى 2024 - 2025.

ئەو قوتابیانەی کە لەو خولەکەدا بەشداربوونە لە ماوەی تەمەنیان لە خوێندن دابڕاون، یان هەر نەیان توانیوە بخوێنن، بێ بەرامبەر لە هەردوو ڕەگەز لە لایەن مامۆستای پسپۆر لەسەر پڕۆگرامی تایبەت بە (نەخوێندەواری)، وانەکانیان بۆ گوتراوەتەوە، كە لە لایەن وەزارەتی پەروەردە دابین كراوە.