بەسەرپەرشتى پارێزگار، کۆبونەوەیەك لەگەڵ بەڕێوەبەرانى گشتیى فەرمانگەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدرا

بەسەرپەرشتى پارێزگار، کۆبونەوەیەك لەگەڵ بەڕێوەبەرانى گشتیى فەرمانگەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدرا

بەسەرپەرشتى پارێزگار، کۆبونەوەیەك لەگەڵ بەڕێوەبەرانى گشتیى فەرمانگەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدرا

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.6.17، بەسەرپەرشتى ئومید خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى موسا ئەحمەد، سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانى و د.عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار، لە دیوانى پارێزگا، کۆبونەوەیەك لەگەڵ بەڕێوەبەرانى گشتیى فەرمانگەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر، سه‌باره‌ت بە کار و ئەرکى بەڕێوەبەرانى گشتیى فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان و فەرمانبەرانیان، جەختى لەوەکردەوە کارى فەرمانگە و دام و دەزگاکانى حکومەت خزمەتکردنى هاوڵاتییانە، بۆ ئەو مەبەستەش چی لە توانادایە بۆ خزمەتکردن و پێشکەشکردنى کارئاسانى و ڕاییکردنی کاروبارى هاوڵاتییان درێغی لێنەکرێت و بەوپەڕی ڕێزگرتن بەدەم خواست و داواکاری و داخوازییەکانی هاوڵاتییان بچن، گوتیشى، "ئامانجی لە پێشینەی حکومەتى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى ڕێزدار مەسرور بارزانى، خزمەتکردنی هاوڵاتییان و گەیاندنی خزمەتگوزارییە بەشێوەیەکی یەکسان و بەبێ جیاوازی لە سەرجەم قەزا و ناحییە و گوندەکان".

لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر تەئکیدى لە بەرزکردنەوەى ئاستى پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکان لە سێکتەرە جیاجیاکان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر کردەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هه‌موو پاڵپشتی و هاوکارى و هەماهەنگیه‌كى پارێزگاى هه‌ولێری بۆ بەڕێوەبەرانی گشتیى فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر دووپاتكرده‌وه‌.