پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە جێگرى پارێزگارى دیوانیە کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە جێگرى پارێزگارى دیوانیە کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە جێگرى پارێزگارى دیوانیە کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.6.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیى لە د. عماد عيسى الشبلاوى، جێگرى پارێزگاری دیوانیە کرد.

لە دیدارەکەدا، جەخت لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا کرایەوە و ئاماژە بەهاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردولا درا بۆ خزمەتکردنی زیاترى هاوڵاتییان.

لەلایەن خۆیەوە، پارێزگارى هەولێر، ئامادەیی هەموو ئاسانکارى و هاریکارییەکى نیشاندا، بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونى ئاوەدانى پایتەختى هەرێمى کوردستان و ئاڵوگۆڕى سەرمایەگوزاریی و ئابوورى لە نێوان بەرپرسان و پیاوانى کار و کۆمپانیاکانی هەردوو پارێزگادا.