لە هەولێر ... پاڵەوانیەتی تێنسی سەرزەوى كۆتایی هات و براوەكان خەڵاتكران
لە هەولێر ...
پاڵەوانیەتی تێنسی سەرزەوى كۆتایی هات و براوەكان خەڵاتكران
ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.6.22، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و و ژمارەیەکى تر لە وەرزشوان و وەرزش دۆستان، پاڵەوانیەتی تێنسی سەرزەوى کەلەلایەن یەکێتی تێنسی هەولێر بە بەشدارى چەندین یاریزان لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق ڕێکخرابوو کۆتایی هات و براوەكان خەڵاتكران.
جێگەى باسە، یاری تێنس یەکێکە لە دێرینترین و بەناوبانگترین وەرزشەکان لە جیهاندا. ئەم یارییە کە بە یارییەکی ئەرستۆکراتی دادەنرێت، لە سەدەی نۆزدەیەمەوە گەشەی کردووە و بووەتە یەکێک لە خۆشەویستترین وەرزشەکان لە سەرتاسەری جیهاندا. یاری تێنس تەنها یارییەک نییە بۆ کات بەسەربردن، بەڵکو هونەرێکی تەواوە کە پێویستی بە لێهاتوویی، وزە و ستراتیجی هەیە.