هەولێر... سەردانی تێکۆشەری کورد "موحسین دزەیی"

هەولێر... سەردانی تێکۆشەری کورد

هەولێر...
سەردانی تێکۆشەری کورد "موحسین دزەیی"

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.6.24، بەڕێز سیداد بارزانی، نوێنەری جەنابی سەرۆک بارزانی، بە یاوەری د.پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن و زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2 و ئاری نانەکەلی، بەپرسی لقی16، سەردانی سیاسەتمەدار و تێکۆشەر و خەباتکار موحسین دزەیی كرد.

لە سەردانەکەدا، لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستیان پرسیی و ھیوای سەلامەتیان بۆ خواست.