هەولێر .. کردنەوى پیشانگایەکى هونەرى شێوەکارى

هەولێر .. کردنەوى پیشانگایەکى هونەرى شێوەکارى

هەولێر ..
کردنەوى پیشانگایەکى هونەرى شێوەکارى

ئەمڕۆ سێشەممە، 2025.6.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە هۆڵى گەلەرى سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان، پێشانگای تایبەتی هونەرمەند " دنیا عەبدوڵڵا "ى لەژێر ناونیشانى ( خەباتمان بە ڕووناکى دڵە .. نەک ئاگرى شەڕ ) کردەوە.

لە کردنەوەى پێشانگاکەدا کە فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هیوا سوعاد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندان ئامادە بوون، پارێزگارى هەولێر، دواى بەسەر کردنەوەى بەرهەمە هونەرییەکانی هونەرمەند، دەستخۆشى لێکرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.