لە قاوەخانەی کەلتووری مەچکۆ، پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە باڵێۆزی بریتانیا لە عێراق کرد

لە قاوەخانەی کەلتووری مەچکۆ، پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە باڵێۆزی بریتانیا لە عێراق کرد

لە قاوەخانەی کەلتووری مەچکۆ، پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە باڵێۆزی بریتانیا لە عێراق کرد

سەر لە بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە 25.6.2025 لە قاوەخانەی کەلتووری مەچکۆ، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە عرفان سدیق باڵیۆزی شانشینی بریتانی لە عێراق و کونسلی بریتانی لە هەولێر کرد…
پارێزگاری هەولێر، وێرای بەخێرهێنانیان، پیرۆز بایی لێکرد بە بۆنەی دەستبەکابوونیان بە باڵیۆزی نوێ بریتانیا لە عێراق و هیوای خواست کە لە بەغدا بە چاوی ئیعتیبارەوە لە هەرێمی کوردستان بروانێ، کە ماوەی چەندین ساڵە دەسەڵاتدارانی بەغدا هەوڵ دەدەن کۆسپ و تەگەرە بخەنە بەردەم مافە رەواکانی گەلی کوردستان، و قینی سیاسی خۆیانی لەبەرامبەردا هەڵرێژن، لە کاتێکدا ئەم هەرێمە بەشێکی سەرەکی بووە لە بنیادنانی عێراقی نوێدا، لەگەڵ ئەوەشدا دەسەڵاتدارانی عێراق ستەم لەبەرامبەر قووتی فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بەڵام سەرباری هەموو ئەوانە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بونیادنان ئاوەدانی و بەهێزکردنی کەناڵە دبلۆماسیەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی جیهان بەردەوامە …
لەو دیدارە دۆستانەیەدا، باڵیۆزی بریتانیا وێرای پاڵپشتی کردن لە وتەکانی پارێزگاری هەولێر، داکۆکی کردن لە مافی ڕەوای گەلی کوردستان، باسیان لە شارەستانیەتی دێرینی شاری هەولێرو تەناهی و ئاوەدانی فراوانبوونی شارەکە کرا …
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا پێشهات و پەرەسەندنە سیاسیەکانی ناوچەکە بە گشتی و رووداوە هەمە لایەنەکانی عێراق بە تایبەتی و ئایندەی گۆرانکاریەکان کرا ….
باڵیۆزی بریتانیا سوپاسی ئەو میوانداریەی پارێزگاری هەولێر کردو خۆشحالی بە دیمەنی جوانی قەڵاو زیندوویی بازاری دێرینی قەیسەری دەربڕی، تەوەری سەرەکی دانیشتنەکەشیان پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسی و کولتوورییەکانی نێوان هەردووک لابوو.
لە دیدارەکەدا جەخت لە پتەوتر کردنی دۆستایەتی لە مێژینەی بریتانیاو هەرێمی کوردستان کرایەوە …