گوندى سێوەکە .. بە گوژمەى نزیکەى ( 340 ملیۆن دینار ) کردنەوەى قوتابخانەیەکى 6 پۆلى

گوندى سێوەکە .. بە گوژمەى نزیکەى ( 340 ملیۆن دینار ) کردنەوەى قوتابخانەیەکى 6 پۆلى

گوندى سێوەکە ..
بە گوژمەى نزیکەى ( 340 ملیۆن دینار ) کردنەوەى قوتابخانەیەکى 6 پۆلى

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.6.25، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى مەسعود کارەش، جێگری پارێزگار و حامد کاکەیی، قائیمقامی قەزایی پیرمام و لوقمان سەعید، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و د. دلۆڤان محەمەد، بەرێوەبەری گشتی تەندورستی هەولێر، لە گوندی سێوەکەى سنووری قەزایی پیرمام، لە ڕێورەسمێکدا بە گوژمەى ( 337 ملیۆن و 902 هەزار دینار ) لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى سندووقى کۆمەڵایەتى بۆ پەرەپێدان بە هەماهەنگى پارێزگاى هەولێر، قوتابخانەیەکى 6 پۆلى کرایەوە.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی لە قوتابیان و مامۆستایان و دانیشوانی ناوچە بەبۆنەی کردنەوەی قوتابخانەکە، ئاماژەى بەوەدا ئەم قوتابخانەیە بەشێکی گرنگ دەبێت لە پێشکەشکردن و بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی پەروەردە و خزمەتکردنی ئەو ئازیزانەی تێیدا دەخوێنن، ئێمەش وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر لە خزمەتیان دادەبین.

ئومێدیش خواست پڕۆسەى خوێندن و پەروەردە لە سەرانسەرى هەرێمى کوردستان بە گشتیى و لە سنوورى هەولێرى پایتەخت بە تایبەتى سەرکەوتنى زیاتر و دەرەنجام و دەستکەوتى بەرزى زانستى پتر بەدەستبهێنێت.