پارێزگارى هەولێر، پیرۆزبایی لە سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان دەکات
پارێزگارى هەولێر، پیرۆزبایی لە سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان دەکات
ئەمرۆ چوارشەممە 2025.6.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا، بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی هەشتەم و هەڵبژاردنى بە سکرتێرى حزبی شیوعی کوردستان، پیرۆزبایی لە عەبدولڕەحمان فارس ناسراو بە ئەبو کاروان کرد و هیواى سەرکەوتنى لە کارەکانی بۆ خواست.
هەروەها جەختى لە پتەوکردنى پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی پارێزگاى هەولێر لەگەڵ حزبى شیوعى کوردستان کردەوە و دووپاتیکردەوە وەکو ئیدارەی خۆجێیی هەولێر، دەخوازین پەیوەندییەكی تۆکمە و باشمان لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەكان شارەکەمان هەبێت، تاکو بتوانین زۆرترین خزمەت پێشکەش بە هاوڵاتییانی بکەین.
لەلایەن خۆیەوە، سکرتێرى حزبی شیوعی کوردستان زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەى و ئامادەیی خۆشى بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ پارێزگاى هەولێر دووپاتکردوە.