عەنکاوا.. سەردانی کەنیسەی ماریوسف
عەنکاوا..
سەردانی کەنیسەی ماریوسف
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.6.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2، بە یاوەری نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى قەزایی عەنکاوا بە وەکالەت و تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوقافی هەولێر، سەردانی کەنیسەی ماریوسفایان لە قەزایی عەنکاوا کرد و لەلایەن مەتران بەشار مەتی وەردە، مەترانی کەنیسەی کاسۆلیکی کلدانی هەولێر پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لە بارەی برایەتی و ئاشتی و خۆشەویستی و پێکەوە ژیانى نێوان پێکھاتەکانی کوردستان کرا و جەخت لە پێکەوەژیانی نەتەوەکان و پشتیوانیکردن لە مافی پێکهاتەکان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرایەوە.