عەنکاوا ... سەردانی کەنیسەی ئەرمەن ئەرتەدۆکس

عەنکاوا ... سەردانی کەنیسەی ئەرمەن ئەرتەدۆکس

عەنکاوا ...
سەردانی کەنیسەی ئەرمەن ئەرتەدۆکس

دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 2025.6.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2، بە یاوەری نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى قەزایی عەنکاوا بە وەکالەت و تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوقافی هەولێر، لە سەنتەری قەزایی عەنکاوا سەردانی کەنیسەی ئەرمەن ئەرتەدۆکسیان کرد و لەلایەن قەشە ئارتون خالتيان، پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارەکەدا، هەردوولا تەئکیدیان لە برایەتى و پێکەوە ژیانی نێوان ئاین و نەتەوەکان کردەوە و ئومێدیان خواست هەرێمى کوردستان و هەولێری پایتەخت هەمیشە بە نموونەى سەقامگیرى و پێشکەوتن و بەها بەرزەکانى مرۆڤایەتى بمێنێتەوە.