پارێزگاری هه‌ولێر، پاداشتى یاریزانانی یانەى هه‌ولێری کرد

پارێزگاری هه‌ولێر، پاداشتى یاریزانانی یانەى هه‌ولێری کرد

پارێزگاری هه‌ولێر، پاداشتى یاریزانانی یانەى هه‌ولێری کرد

لە بەرامبەر بەدەستهێنانی چەند بردنەوەیەکى لە سەریەک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.6.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى تاهیر سابیر، سەرۆکی یانەی هەولێر و زوبێر جەبار، ڕەوەز خۆشناو، کامەران محمەد، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە و کاپتن سەمیر بابۆ، ڕاهێنەری یانە، لە ڕێورەسمێکدا ڕێزلێنان و پاداشتى پێشکەش بە یاریزانانی یانەى هه‌ولێر كرد.

پارێزگارى هەولێر، له‌ ڕێورەسمەکەدا، دەستخۆشى لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەى کارگێڕى یانەکە و سەرجەم یاریزانان و ڕاهێنەرى یانەکە و هاندەرانی کرد و هیوای سەرکەوتنى زیاترى بۆ خواستن.

ئومێدیشی خواست یانەى هەولێر کە خاوەن مێژوویەکى پڕشنگدار و ناوێکى بەرزە، بە هەوڵى دڵسۆزانى یانەکە و بە پاڵپشتى بەردەوامی حکومەت و پارێزگا هەمیشە بەو شێوەیە بمێنێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش تەواوى پاڵپشتیى و هاوکارى یانەکە و یاریزانانى نیشاندا و دڵنیایی کردنەوە ئەوەى لە توانامان دابێت پشتیوان و هاوکاریان دەبێت.