هەولێر: قیرتاوکردنی کۆڵانەکانی گرد جۆتیار
هەولێر: قیرتاوکردنی کۆڵانەکانی گرد جۆتیار
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 13-7-2023 به ئاماده‌بوونی (هێمن قادر ) جێگری پارێزگاری هه‌ولێرو سەرۆکی شارەوانی هەولێرو بەرێوەبەری شارەوانی دووی هەولێرو بەرێوەبەری هونەری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بۆ زیاتر خزمه‌تكردن به هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر و قه‌زاو ناحیه‌كان قیرتاوکردنی پڕۆژەی (دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەرەکی گردجۆتیار قۆناغی دووەم) بە گوژمەی (٣٨٠,١٢٠,٠٠٠ )دینار لەسەر داهاتی ٪١٥ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەشێوەی بەڵێندەرایەتی خرایە بواری جێبەجێکردن کە لە ١١ کۆڵان پێکهاتووە ….
شایه‌نی ئاماژه بۆكردنه دروستكردنی ڕێگه‌وبانه‌كان به‌گوێره‌ی ستانداردی جیهانی، گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌جۆرێك ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ و زیانه ئابووریه‌كان له‌هه‌مان كاتدا كه‌مده‌كاته‌وه‌و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ش به‌ئاسوده‌یی ده‌توانن، له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه هاتوو چۆ بكه‌ن ...