یەکەمین پیشانگا بۆ "خەت و نەخشکاری هەولێر" كرایه‌وه
لەهەولێر ....
یەکەمین پیشانگا بۆ "خەت و نەخشکاری هەولێر" كرایه‌وه
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 2025.6.30، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەلایەن سەنتەری ڕۆشنبیری عێراقی بۆ خەت و نەخشکاری - لقی هەولێر، لەرێورەسمیکدا یەکەمین پیشانگا بۆ خەت و نەخشکاری لە ژێرناونیشانى ( هەولێر قەڵای ئاشتی و خۆشەویستی ) بۆ ژمارەیەک لە خۆشنووس و نه‌خشكارانی وڵاتانی ( عەرەبی و ئیسلامی و عێراق و هه‌رێمی كودرستان ) کرایەوە.
لە کردنەوەى پیشانگاکەدا، کە بەڕێوەبەرى گشتیى ڕ‌ۆشنبیرى و هونەر و ژماره‌یه‌كی دیکە له هونه‌رمه‌ندان ئامادەى بوون و تێیدا ده‌یان تابلۆی هونه‌ری ( 28 ) له خۆشنووسانی شارەکانى ( بەغدا، موسڵ، کەرکوک، سلێمانی، وڵاتانی دیکەى عەرەبی و ئیسلامی ) نمایشکرابوو. پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای ده‌ستخۆشی له رێكخه‌ران و سەرپەرشتیارانی فیستیڤاڵەکە و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
هەروەها، تیشکى خستەسەر هونه‌ری خۆش نووسى و نەخشەکارى لە وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئیسلامى و ناوچەکە کە مێژوویەکى مەزنى هەیە و هونەرێکە وەک میراتێكی شارستانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و گه‌لی كوردیش بەشێکی لەم هونەرە مەزنەدا بەرکەوتووە و ده‌یان و سەدان خۆشنووس و جواننوسی به‌تواناى هه‌یه كه بوونەتە مایه‌ی شانازی بۆ گەلەکەمان، پاشان خەڵات و ڕ‌ێزلێنانى تایبەتى بەخشى بە بەشداربووانى پیشانگاکە.
شایه‌نی باسه، لە فیستیڤاڵەکەدا، زۆربه‌ی تابلۆكان مۆركی ئه‌ده‌بیات و سه‌لیقه‌ی كه‌لتووری دێرینی رۆژهه‌ڵاتى ناوینیان پیشان دەدا، ئەوە بیجگە لە ده‌ستره‌نگینی و توانا و سەلیقەى هونەرى و قه‌ڵه‌می ڕه‌سه‌نى بەشداربووانى.