پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە سەرۆکى یەکێتى بەڵێندەرانى کوردستان کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە سەرۆکى یەکێتى بەڵێندەرانى کوردستان کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە سەرۆکى یەکێتى بەڵێندەرانى کوردستان کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.7.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیى لە ڕزگار جەمال، سەرۆکى یەکێتى بەڵێندەرانى کوردستان و سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى لقى هەولێرى یەکێتیەکە کرد.

لە دیدارەکەدا، باس لە کار و چالاکیەکانى یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان کرا و تیشک خرایەسەر ئەرک و مافى بەڵێندەران لە چوارچێوەى ئەنجامدانى پڕۆژەکان و ڕێکخستنى زیاتر کاروبارەکانیان و چارەسەرکردنى هەرکێشە و گرفتێک هەبێت لە ڕیگەى کارەکانیانەوە.