لە هەولێر .. بەبۆنەى ڕۆژی جیهانی تەندروستی پێست، چەند چالاکیەک ئەنجامدرا

لە هەولێر .. بەبۆنەى ڕۆژی جیهانی تەندروستی پێست، چەند چالاکیەک ئەنجامدرا

لە هەولێر ..
بەبۆنەى ڕۆژی جیهانی تەندروستی پێست، چەند چالاکیەک ئەنجامدرا

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.7.8، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە پزیشک و شارەزایان و پسپۆران و کارمەندانى تەندروستیى، بە بۆنەى رۆژی جیهانی تەندروستیی پێست، رێکخراوی تەندروستیی ئاشتی بە هەماهەنگی سەنتەری هەولێری فێرکاری ڕێورەسمێکى تایبەتى ئەنجامدا.

لە ڕێورەسمەکەدا، لەلایەن پسپۆڕ و شارەزایان چەندین بابەت و پرسى پەیوەست بە پاراستنى تەندروستى گشتیى و هۆکارەکانى تووش بوون و دانانى ڕێگەى چارەى گونجاو بۆ خۆپاراستن و چارەسەرکردنى نەخۆشیەکانى پێست و ئاشناکردنى نەخۆشییەکان و ڕێنمایى پێویست بۆ ئەو پرسە پێشکەش کرا.

لەلایەن خۆیەوە، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە ڕێکخەر و سەرپەرشتیارانى ڕێورەسمەکە، ئومێدى سەرکەوتنى بۆ خواستن.