هەولێر... ئیتاڵیا فەرماندەی هێزەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستان گۆڕی

هەولێر... ئیتاڵیا فەرماندەی هێزەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستان گۆڕی

هەولێر...
ئیتاڵیا فەرماندەی هێزەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستان گۆڕی

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.7.20، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کونسڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر و ژمارەیەکی تر لە فەرماندەیی سەربازی و بەرپرسانی دیکەی حزبی و حکومی، لە ڕێورەسمێکدا ئاڵۆگۆڕی پۆستی فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو، کە لە شوێنی ئەنتۆنێلۆ ئەندریۆتۆلا، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوپای ئیتاڵیا، ستێفانۆ پیتزۆتی، وەک فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی، سوپاسى تیمى هاوکارى سەربازى مەدەنى هێزەکانی ئیتاڵیای کرد و ڕۆڵی هێزەکانی ئیتاڵیا و پشتیوانی و هاریکارییەکانی بەتایبەت لە بواری مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان بەرز نرخاند و ئومێدى خواست هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شه‌یەكانیان لەگەڵ هێزى پێشمەرگە زیاتر بێت.

جێگەی باسە، ئیتاڵیا چەندین راوێژکار و سەربازی لە هەرێمی کوردستان هەیە و لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.