عەنکاوا.. پرسەی کۆچکردوو "مەتڕان مارسلیبا شەمعون" بەڕێوەچوو

عەنکاوا.. پرسەی کۆچکردوو

عەنکاوا..
پرسەی کۆچکردوو "مەتڕان مارسلیبا شەمعون" بەڕێوەچوو

ئەمرۆ یەکشەممە 2025.7.20، بە نوێنەرایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کوردستان، هەریەک لە پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە، بەمەبەستی گەیاندنی سەرەخۆشی و ھاوخەمی، لە سەنتەری قەزای عینکاوا، بەشداریان لە پرسەی کۆچکردوو "مەتڕان مارسلیبا شەمعون" ڕاوێژکار و مەتڕانی پێشووی ( کوردستان، کەرکوک، موسڵ) کرد و سەرەخۆشی و ھاوخەمیان لە قەداسەتی پاتریارک "مار ئەغناتیۆس ئەفرام کریم" و ئامادەبووان کرد و هیویان خواست، خودای مەزن گیانی کۆچکردوو شاد بکات و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موولایەک ببه‌خشێت.