پارێزگارى هەولێر، پێشوازیی لە فەرماندەی نوێ هێزەکانی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان کرد
پارێزگارى هەولێر، پێشوازیی لە فەرماندەی نوێ هێزەکانی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان کرد
ئەمرۆ پێنجشەممە 31.7.2025 ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیى لە فەرماندەی نوێ ھێزەکانی ئیتاڵیا لە ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
لە دیداره‌كه‌دا، پارێزگاری ھەولێر، وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پیرۆزبایی خۆی به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌كو فەرماندەی نوێ هێزەکانی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان، جەختی لەسه‌ر گرنگی پەیوەندییەکانی وڵاتى ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان کردەوە و ئاماژەى بەوەدا، کە ئیتاڵیا وڵاتێكی گرنگی ناو هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و شه‌ڕی دژ بە تیرۆرستان بووە و ڕۆڵی هێزەکانی ئیتاڵیا و پشتیوانی و هاریکارییەکانی بەتایبەت لە بواری مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان بەرز نرخاند، سه‌ره‌رای هاوکاریکردن و پاڵپشتیکردنی دامودەزگا حکومیەکان بەتایبەتى لە کەرتى تەندروستیی و چەندین كاری سڤیلی جۆراوجۆریان پێشکەش کردووە، لەو بارەیەشەوە جەختى لە هەماهەنگى و هاوکارى پتری تیمەکەیان لەگەڵ پارێزگاى هەولێر کردەوە.
لە لایەن خۆیەوە، فەرماندەی ھێزەکانی ئیتاڵیا لە ھەرێمی کوردستان، سوپاسی پارێزگارى هەولێرى كرد بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی هێزەکانیان و به‌ڵێنیشیدا كه له بواری هاریکارى مرۆیی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و ڕاوێژكاری و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام ده‌بن.