پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەى (20)هەمین ساڵەى دامەزراندنى دەزگاى خێرخوازى بارزانى
پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەى (20)هەمین ساڵەى دامەزراندنى دەزگاى خێرخوازى بارزانى
بەناوى خوداى بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەى ( 20 )هەمین ساڵەى دامەزراندنى دەزگاى خێرخوازى بارزانى، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی بۆردی دەزگاى خێرخوازى بارزانى و سەرۆکى دەزگا و دەستەى کارگێڕى و تەواوی کارمەندە ماندوو نەناسەکانتان دەکەین.
دەزگاى خێرخوازى بارزانى، وەک دەزگایەکى گەورەی خێرخوازیی نیشتمانیی ڕێکخراو و خاوەن پێگە و متمانە لە سەرئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق، لە ماوەى ئەو ( 20 ) ساڵەى تەمەنى، سەرەڕایى هاوکاری و یارمەتیدانى هەزارەها ئاوارە و لێقەوماوی دەستی تیرۆرستانى داعش و دابینکردنى شوێنی مانەوە و خواردنی بەردەوامیان لە کەمپەکان، وەک دەزگایەکى مرۆیی و خێرخواز دیوەکەی تری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بووە هاوشانی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گرنگییەکى زۆرى بەکەرتی پەروەردە و نۆژەنکردنەوەی سەدان قوتابخانە لە سەرتاسەرى ھەرێمی کوردستان داوە و هەمیشە یارەمەتیدەربووە بۆ فەراھەمکردن و ڕەخساندنی ژینگەیەکی پەروەردەیی لە بار بۆ تەواوی نەوەکان و منداڵان و گەنجان و ژیانێکی شایستەش بۆ منداڵانی بێ باوک و ئافرەتانی بێسەرپەرشت. ئەوە بێجگەلە لە خۆگرتن و سپۆنسەرکردنی ژیاینێکی شایستە بۆ ئازیزان کە لە ئێستاکەدا ژمارەیان گەیشتۆتە ھەزاران منداڵ و ئافرەتانی بێھاوژین.
لەگەڵ ھەموو ئەوانەشدا، خاوەن تیمی ھەمەچەشنى لێهاتوو و ڕاهێنراوى تایبەت بە خۆیەتى، کە لە کاتى ڕوودانى هەر کارەساتێکى سروشتی و مرۆیی، لە ناوەوە و دەرەوەى هەرێمى کوردستان و عێراق، سنوورەکانى تێپەڕاندوو و وەک ڕێکخراوێکى مرۆیی جیهانى خۆی گەیاندۆتە ھەموو شوێنێک بۆ بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی زیانلێکەوتووان و لێقەوماوان.
وەک پارێزگاى هەولێر، وێڕاى جەختکردنەوەمان له پهرهپێدان و كاركردنى پێكهوهیی و هەماهەنگى و هاوکارى نێوان پارێزگاى هەولێر و دەزگاى خێرخوازى بارزانى، جارێکى تر پیرۆزبایی (20) هەمین ساڵیادى دامەزراندنى دەزگاکەتان لێدەکەین و هیواى سەرکەوتن و سەرفرازی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
2025.8.4