پارێزگاری هەولێر، بەشداری نوێژی جەنازەی هونەرمەند عەبدولرەزاق بۆتانی دەکات

پارێزگاری هەولێر، بەشداری نوێژی جەنازەی هونەرمەند عەبدولرەزاق بۆتانی دەکات

پارێزگاری هەولێر، بەشداری نوێژی جەنازەی هونەرمەند عەبدولرەزاق بۆتانی دەکات

شەوی یه ک شه ممە 10.8.2025 پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندو شانۆکار عەبدولرەزاق بۆتانی راگەیاندو سەرەخۆشی لە خانەوادەو هونەرمەندو شانۆکاران کرد …
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بە هەگبەی هونەری دەوڵەمەندی عەبدولرزاق بۆتانی کردو رایگەیاند کە ناوبراو یەکێک بوو لە ئه‌كته‌رە بە تواناکانی بواری شانۆ و درامای كوردی و لەو بوارەدا مێژوویەکی جوانی بۆ خۆی و نەتەوەکەی تۆمارکردووە، بۆیە عەبدولرەزاق مولکی هەموو هونەرمەندو شانۆکارانی هەولێر بوو،
لە دەستدانی ئەو هونەرمەندە خەسارەتێکی گەورەیە بۆ ناوەندی هونەر و ڕۆشنبیریی کوردی.

پارێزگاری هەولێر پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ كه‌س و كار و دۆست و هونەرمەندان دووپات کردەوەو گوتی :
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین سەبر و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک بدات و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ردلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات….

شایەنی باسە هەر ئەمشەو بە ئامادەبوونی نوێنەری پارێزگاری هەولێر، فەرهەنگ غەفور بەرێوەبەری گشتی هونەری هەولێرو کەس و کارو هونەرمەندان هونەرمەند عەبدولرەزاق بۆتانی بەخاک سپێردرا …