مەراسیمی هاوخەمی بۆ هەرسێ‌ كوژراوەكەی بەنزینخانەکەى هەولێر بەڕێوەچوو

مەراسیمی هاوخەمی بۆ هەرسێ‌ كوژراوەكەی بەنزینخانەکەى هەولێر بەڕێوەچوو

مەراسیمی هاوخەمی بۆ هەرسێ‌ كوژراوەكەی بەنزینخانەکەى هەولێر بەڕێوەچوو

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە 2025.8.11، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر و ئاریان صلاح الدين، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەرى گشتیى وەرزش، مەراسیمی هاوخەمی ژمارەیەک لە یاریزانانى شارى هەولێر بۆ هەرسێ‌ كوژراوەكەی بەنزینخانەکەى شارى هەولێر بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا، ئامادەبووان تاجەگوڵینەیان لە بەردەم وێنەى قوربانیانى ڕووداوەکە دانا و هاوخەمیم و پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ڕاگەیاند و، نزیانکرد خودای گەورە ئارامی بە کەسوکار و خانەوادەکانیان بدات و گیانی قوربانیانیش بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتى بەرینیان شاد بکات.

جێگەى باسە، ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو بەهۆى ڕژانى بەنزین، دەمەقاڵێ لە نێوان دوو گەنجی بە ڕەچەڵەک عەرەب و یەكێك لە كارمەندانی بەنزینخانەیەکى سەر رێگەی هەولێر - کەسنەزان دروست دەبێت، کارمەندی بەنزینخانەکە بەچەکى کلاشنکۆڤ دەستڕێژی گوللـە لە هەردووکیان دەکات و بەهۆیەوە هەردوو گەنجەکە دەکوژرێن و لە دەرەوەی بەنزینخانەکەش گوللـەیەک بەر هاونیشتمانییەکى تر دەکەوێت و ئەویش گیان لە دەستدەدات.