پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە بالێۆزی وڵاتی كوێت له عێراق و تیمى کونسڵگەرى گشتی وڵاتی کوێت له هه‌ولێر کرد
پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە بالێۆزی وڵاتی كوێت له عێراق و تیمى کونسڵگەرى گشتی وڵاتی کوێت له هه‌ولێر کرد
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه ریكه‌وتی 24.8.2025 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا پێشوازی لە حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ئه‌لزه‌مان بالێۆزی وڵاتی كوێت له عێراق و تیمى کونسوڵگەری گشتی وڵاتی کوێت له هه‌ولێر کرد.
لەسەرەتای دیداره‌کەدا، بالێۆزی وڵاتی كوێت له عێراق، سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ ئەو پیشوازییە گەرمەی لێکراو ئاماژەی بە په‌یوه‌ندی مێژوویی گه‌ل و حكومه‌تی كوێتی كرد له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی گه‌لی كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه میرو فه‌رمانره‌واكانی كوێت ئاشنای هه‌موو ئه‌و زوڵم و سته‌مكاری و قڕكردنانه‌ن، كه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان ئه‌نجام دراوه و له روانگه‌یه‌كی مرۆڤدۆستانه‌وه ته‌ماشای ئه‌و نه‌ته‌وه‌ی كوردیان كردووه .
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێرای خۆشحاڵی ده‌ربرین به سه‌ردانی بالێۆزی وڵاتی كوێت له عێراق و یمى کونسوڵگەری گشتی وڵاتی کوێت لەهەولێر، دووپاتیكرده‌وه، كه سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی كوردستان شانازی به دۆستایه‌تی كوێتیه‌كان ده‌كات و جێگه‌یه‌كی تایبه‌تیان له دڵی هه‌موو كوردیكدا بۆخۆیان داگیر كردووه. ته‌نانه‌ت ئه‌و په‌یوه‌ندیه قوول و مێژوویه له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تی كورد به روونی ره‌نگیداوه‌ته‌وه .
پارێزگاری هەولێر، سوپاسی كونسلگه‌ری كوێتی كرد كه له رێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و مانگی سوور، هه‌مانگی و په‌یوه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌بووه بۆ یارمه‌تی دان و كۆمه‌كی كردنی لێقه‌وماو ئاوه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئارام له ئامێزی گرتوون ...
له‌م رووه‌شه‌وه جەختی لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان پارێزگای هەولێر و کونسڵخانەی وڵاتی کوێت لەهەولێر کردەوە و ڕایگەیاند: بەدڵنیاییەوە وەکو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر، ئەگەرچی لە ڕابردوودا پەیوەندییەکی باش هەبووە، دەخوازین ئەو پەیوەندی و هه‌ماهه‌نگیەی نێوانمان فراوانتر‌و تۆکمەتربکەین ....
له ته‌وه‌رێكی تردا پارێزگاری هەولێرو بالێۆزی وڵاتی كوێت له عێراق بیر‌و رایان له‌سه‌ر ئالیه‌تی توند‌و تۆڵتركردنی په‌یوه‌ندیه ئابووری و بازرگانیه‌كانی نێوانیان ئاڵوگۆر كرد‌و هه‌ردوولا كۆك بوون له‌وه‌ی زه‌مینه‌سازی گونجاوه بۆ وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه‌دارانی وڵاتی كویت له هه‌رێمی كودستان، به‌تایبه‌تی له شاری هه‌ولێر كه 67%ی قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێری پایته‌خته. هه‌روه‌ها به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش درا، كه دۆخی له‌بارو گونجاو بۆ گه‌شتیارانی كوێتی فه‌راهه‌م بكرێ كه سه‌ردانی شار‌و ده‌شت و شاخی دڵرفێنی ناوچه گه‌شتیاریه‌كان ده‌كه‌ن .
له كۆتایدا پارێزگاری هەولێرو بالێۆزی وڵاتی كوێت له عێراق، خواستی هاوبه‌شیان خسته روو له‌وه‌ی پەیوەندییەکی دێرین و لەمێژینە لەسەرئاستی باڵای دبلۆماسی و کۆمەڵایەتی لەنێوان گەلی کوردستان و گەلی کوێت هەیە، هه‌ردوولاش پەرۆشی پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانیانی نێوانیان دووپاتكرده‌وه .