لە هەولێر .. پانێلی " کارە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان " بەڕێوەچوو

لە هەولێر .. پانێلی

لە هەولێر ..
پانێلی " کارە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان " بەڕێوەچوو

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە 2025.8.25، بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی پارتی و پارێزگارى هەولێر و وەزیر و کاربەدەستانی تری حزبی و حکومی و نووسەران و ڕۆشنبیران، لە هۆڵی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی، بازنەی گفتوگۆ لە ڕێوڕسمی بڵاوکردنەوەی پێنجەم کتێبیدا بە نێوی “حوکمڕانی و خزمەتگوزاری” پانێڵێکی بە ناونیشانی " کارە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان "
بۆ د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سازدا.

تێیدا، ئاماژە بە سیاسەتی کارگێری و ئیداری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خزمەتکردنى هاوڵاتییان کرا و بەرنامەى کار و پلان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان خرایەڕوو، کە سەربارى هاتنە پێشی چەندین کۆسپ و هەموو ئەو قەیرانە یەک لە دوایەکانەى رووبەرووی هەرێمى کوردستان بۆتەوە، بەڵام حکومەتی هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى ڕێزدار مەسرور بارزانى، لە خزمەتکردن و ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزارییەکانی خۆی نەوەستا و توانیویەتى ئەو قەیرانە تێبپەڕێنێت و زاڵبێت بەسەریاندا.