هەولێر.. یەکەمین نمایشی ئۆرکیسترای جیهان پێشکەشکرا
هەولێر..
یەکەمین نمایشی ئۆرکیسترای جیهان پێشکەشکرا
ئهمشهو پێنجشەممە 2025.10.2، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی موزیک، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر و ژمارهیهكی تر لە هونەردۆستان و هەوادارانی موزیک و گۆرانی، لە هۆڵی پێشەوای هەولێری پایتەخت،
بە ئامادەکاری ئەمینداری زانکۆکانی جیهان و بە دروشمی "ئاوازی کوردی و موزیکی جیهانی له سەر یەک ژێی داهێنان" یەکەمین نمایشی ئۆرکیسترای جیهان، بەبەشداری ژمارەیەک لە هونەرمەندانی شاری هەولێر پێشکەش کرا.
لە نمایشەکەدا چەندین پارچە موزیک و ئاوازی کوردی و جیهانی پێشکەشی ئامادەبووان کرا، کە بووە مایەی خۆشحاڵی و ڕەزامەندیان.
پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە هونەرمەندان، ئەویادە جیهانیەی لێ پیرۆزکردن و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن، خەڵاتی زێڕینی پارێزگای پێشکەش بە گرووپی مۆسیقا و هونەرمەندان کرد.
جێگەی باسە، لە ساڵی 1984 رێکخراوی یونسکۆ 1 ی مانگی 10ی وەک رۆژی جیهانی موزیک دەستنیشانکرد و لە هەموو وڵاتان لەم رۆژەدا کەرنەڤاڵی موزیک و گۆرانی بەڕێوەدەچێت.