پارێزگاری هەولێر، سەردانی بریندارانی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی بەنزینخانەكەی گەڕەکی فەرمانبەرانی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی بریندارانی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی بەنزینخانەكەی گەڕەکی فەرمانبەرانی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی بریندارانی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی بەنزینخانەكەی گەڕەکی فەرمانبەرانی کرد

داوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2025.10.4، تەقینەوەیەک لە بەنزینخانەیەکی گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر ڕوویدا و لەئاكامیدا جگە لە زیانی ماددی چەند كارمەندێكی بەنزینخانەكەش برینداربوون، ئومێد خوشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و عەقید ناڵی نەوزاد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر، لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی، سەردانی بریندارانی ڕووداوەکەی کرد و لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستیانی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواستن.

هەروەها وەکو پارێزگای هەولێر ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنیان نیشاندا و پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە ڕاسپارد چی پێویست بێت بۆ چارەسەرکردنیان ئەنجامبدرێت.

جێگەی باسە، بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی داگرتنی بەنزین لە نێو تانکەرێکی گواستنەوەی بەنزین بۆ نێو عەمباری بەنزینخانەکە، ئاگر گڵپە دەسێنێت و دواتر بەهۆی پاڵەپەستۆی بەنزینی نێو عەمبارەکە، تەقینەوەیەکی گەورە لەنێو بەنزینخانەکە ڕوودەدات، دەست بەجێ تیمەکانی بەرگریی شارستانیی و تەندروستی و هێزەکانی ناوخۆ دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە و بەخێرایی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ دەکرێ و بریندار دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە، جگە لەوەی بەهۆی ئاگرەکەوە بەنزینخانەکە بەتەواوی سووتا، دوو تانکەری پڕ لە بەنزین و چەند ئۆتۆمبێلێک دیکە سووتان و چەند کارمەندێكی بەنزینخانەكەش بریندار بوون.