هەولێر ... یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی جامی پارێزگا بۆ فێرگە و ئەکادیمییەکانی باسکە بەڕێوەچوو

هەولێر ... یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی جامی پارێزگا بۆ فێرگە و ئەکادیمییەکانی باسکە بەڕێوەچوو

هەولێر ...
یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی جامی پارێزگا بۆ فێرگە و ئەکادیمییەکانی باسکە بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆشەممە 2025.10.4، لەژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی وەرزش، یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی جامی پارێزگا بۆ فێرگە و ئەکادیمییەکانی باسکەی سنووری پارێزگای هەولێر 2025، لەیاریگای یانەی ئەکاد، لە نێوان هەردوو تیپی فێرگە و ئەکادیمیای ستارکیدیس و فێرگە و ئەکادیمیای سابیس بەڕێوەچوو.

لە ئەنجامی یارییەکەدا، فێرگە و ئەکادیمیای ستارکیدیس بووە یەکەمی پەڵەوانیەتی پارێزگا و لە جامی سوپەریش فێرگە و ئەکادیمیای سابیس بووە پاڵەوان.

لە کۆتایشدا، لەلایەن پارێزگاری هەولێر، جام و خەڵاتی پاڵەوانیەتییەکە بەسەر براوەکانی دابەشکرا و وێڕایی پیرۆزبایی هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ یاریزانان و بەشداربووانی پاڵەوانیەتیەکە خواست.

جێگەی باسە، ئەو پاڵەوانیەتییە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر ڕێکخرابوو، ئامانجی سەرەکی پەرەسەندنی توانا و ئاستی باسکێت و بەرەوپێش بردنی فێرگە و ئەکادیمییەکان
و بەشداربوونی بوو لەسنووری پارێزگای هەولێر.