هەولێر ... هەڵمەتی کوتان دژی ئەنفلۆنزای وەرزی دەستیپێکرد
هەولێر ...
هەڵمەتی کوتان دژی ئەنفلۆنزای وەرزی دەستیپێکرد
ئەمڕۆ یەكشەممە 2025.10.5، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیی تەندروستى هەولێر، لە ڕێورەسمێکەدا بۆ خۆپارێزی و ڕێگری لە ئەنفلۆنزا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندرووستی ھەولێر، ھەڵمەتی كوتان دژی ئەنفلۆنزای وەرزی لە باغی شار بۆ خانەنشینان و بەساڵاچووان دەستیپێکرد.
دوای دەستپێكردنی هەڵمەتەكە، پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە بەڕیوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر و سەرجەم کارمەندانی تەندروستی کرد بۆ ڕێکخستنی ئەم هەڵمەتە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.