پارێزگاری ههولێر، پاداشتى یاریزانانی یانەى ههولێری کرد
پارێزگاری ههولێر، پاداشتى یاریزانانی یانەى ههولێری کرد
لە بەرامبەر بەدەستهێنانی چەند بردنەوەیەکى لە سەریەک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئەمشەو یەکشەممە 2025.10.5، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى سەفین یاسین، سەرۆکی یانەی هەولێر و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە، لە ڕێورەسمێکدا ڕێزلێنان و پاداشتى پێشکەش بە یاریزانان و ڕاهێنەری یانەى ههولێر كرد.
پارێزگارى هەولێر، وێڕای دەستخۆشى لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەى کارگێڕى و سەرجەم یاریزانان و ڕاهێنەرى یانەکە، هیوای سەرکەوتنى زیاترى بۆ خواستن.
ئومێدیشی خواست یانەى هەولێر کە خاوەن مێژوویەکى پڕشنگدار و ناو و ناوبانگێکى بەرزە، بە هەوڵى دڵسۆزان و بە پاڵپشتى بەردەوامی حکومەت و پارێزگا هەمیشە بەو شێوەیە بمێنێتەوە، هەروەها هەموو پاڵپشتیى و هاوکاریەکى یانەکە و یاریزانانى نیشاندا و دڵنیایی کردنەوە ئەوەى لە توانامان دابێت پشتیوان و هاوکاریان دەبێت.